لەلایەن خۆم‌و هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئازادكردنی شەنگال لەدەست تیرۆریستانی داعش لە ئێوە‌و گەلی كوردمان لەباشوری كوردستان پیرۆز دەكەم.

سەركەوتنی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە بە فەرماندەیی ئێوە‌و بەشداری هەموو لایەنەكانی دیكە لە ئازاد كردنی شەنگال، دەسكەوتێكی گەورەیە بۆ هەموو بزاوتی رزگاریخوازی كوردستان‌و گورزێكی كوشندەش بوو لەتاریك بیرانی دژ بە مرۆڤایەتی.
هیوادارم ئەو سەركەوتنە مەزنە ببێتە مایەی یەكڕیزی زۆرتری خەڵكی كوردستان‌و لایەنە سیاسیەكان‌و پتەوكردنی دیموكراسی‌و لەناوبردنی تیرۆر‌و تاوان بەیەكجاریی.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
سكرتێری گشتیی

عومەر ئێلخانیزادە
14ی نۆڤامبری 2015