سەرلەبەیانی رۆژی 25ی خەزەڵوەر (16ی نۆڤامبر) كاك كەیومەرس ئاتەشی یەكێك لەدڵسۆزان‌و لایەنگری كۆمەڵە لەشاری مەریوان بەهۆی وەستانی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

كاك كەیومەرس كە برازای هونەرمەندی نێو ریزەكانی كۆمەڵە هاوڕێ كاڵێ ئاتەشییە، هەستی شۆڕشگێڕانەی هەر زوو هانیدا كە ببێت بە لایەنگری كۆمەڵە‌و شێلگیرانە لەسەر هەڵوێستەكانی خۆی پێداگری دەكرد‌و لەزۆربەی كۆڕ‌و كۆبوونەوە ناڕەزاییەكان دەورونەقشێكی سەرەكی بوو. كاك كەیومەرس جێگای متمانەی هاوڕێیانی‌و خۆشەویستی خەڵكی شاری مەریوان بوو.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی ئاتەشی، هاوسەر‌و منداڵەكانی‌و هاوڕێ كاڵێ ئاتەشی‌و هەموو خەڵكی شاری مەریوان دەكەین.
یادی بەڕز‌و بەرێز بێت
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
17ی نۆڤامبری 2015