پێشنیوەرۆی رۆژی 18ی نۆڤامبر شاندێكی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان بەسەرپەرستی بەڕێز باپیر كاملا، سكرتێری پارتی كرێكاران سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.

شاندی میوان لەلایەن شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەپەرستی هاوڕێ عومەر ئێخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.
لەدیدارەكەدا بارودۆخی ناوچەكە لەلایەن شاندی هەردوو لا خرایە بەرباس‌و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئێستای بەشەكانی كوردستان بەتایبەتی رۆژهەڵات‌و باشوری كوردستان كرا.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا شاندی هەردوو لا جەختیان لەسەر پەیوەندیی‌و هاوكاری زیاتری نێوانیان كردەوە.