رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٣/١١/٢٠١٥ وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری لە رێوەڕەسمێك بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی خاتوو دانیەل میتەران كرد.

لەو رێوەڕسمەدا كە لەلایەن دەزگای رۆشنبیری‌و هونەری شڤان پەروەر‌و بە چاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان سازكرابوو، دەور‌و رۆڵی خاتوو دانیەل میتەران لەسەر دۆزی رەوای كورد بەرز نرخێندرا‌و هەربەم بۆنەیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و سەركۆنسولی فەڕانسە‌و كوڕی دانیەل میتەران‌و چەندین كەسایەتی تر وتاریان پێشكەش بە ئامادە بوان كرد‌و هەروەها وتاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش بەئەم بۆنەیە كرا‌و لە درێژەی مەڕاسیمەكەدا فیلمێكی دێكۆمێنتاری لەسەر ژیان‌و خەبات و پشتیوانی‌و دڵسۆزییەكانی خاتوو دانیەل میتەران بۆ گەلی كورد نمایش كرا‌و لە درێژەی رێورەسمەكەدا هونەرمەندی كورد شڤان پەروەر بە چەند سروودێكی شۆڕشگێڕانە كۆتایی بە كۆڕەكە هێنا.

لەو مەراسیمەدا سەرۆكی كۆنسولخانەی زۆربەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان‌و دیپلۆمات‌و زۆربەی پەرلەمانتاران وهەروەها سەرۆكی حیزب‌و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بەشدار بوون.

وەفدی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەو مەراسمەدا پێكهاتبوون لە هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵە‌و هاوڕێ محەمەد فەرهادزادە‌و ئارام مودەڕسی نوێنەرانی كۆمەڵە لە هەولێر.