رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٢٦/١١/٢٠١٥  لەدیدارێکی وەفدی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان‌ بارودۆخی ناوچەكە‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و كوردستان تاوتوێكرا.

وەفدی كۆمەڵە بە سەرۆكایەتی هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە‌و هاوڕێیەتی ئارام مودەرسی‌و محەمەد فەرهادزادە نوێنەرانی كۆمەڵە لەشاری هەولێر، لەلایەن بەڕێزان باپیر كامەلا، سكرتێری حیزب‌و ساڵح كاكەیی، تەحسین رەحمان، عەلی محەمەد‌و محەمەد كامەلا (ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی )یەوە پێشوازیان لێ كرا.

لەو دانیشتنەدا هەلومەرجی ئێستای كوردستان‌و ناوچەكە‌و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تێر‌و تەسەلی باسیان لێوە كرا‌و لەم نێوانەدا دەور‌و رۆڵی كورد بە گشتی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتیی خرایە بەر باس.

لەم دانیشتنەدا لەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر هێوركردنەوەی بارودۆخەكە‌و پێویستی یەكڕیزی‌و یەك هەڵوێستی لایەنە سیاسیەكانی ناو هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر حكومەتی ناوەند‌و وڵاتانی زلهێزی ناوچەكە‌و دراوسێ.

تەوەرێكی تری دانیشتنەكە لەسەر پێویستیی هاوكاریی‌و هاوئاهەنگی لایەنە سیاسیەكانی رۆژهەڵات‌و باشووری كوردستان بوو كە هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر زیاتر چڕكردنەوەی پێوەندییەكانیان كردەوە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی نزیكبوونەوە‌و هاوكاری زیاتری دوو لایەن.