پاش نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان‌و رێكخراوی لاوانی پێشڕەوی كۆمەڵە بەسەرپەرستی هاوڕێ محەمەد حەكیمی، جێگری پەیوەندیەكانی كۆمەڵە بەشداری سمینارێكیان لەشار سلێمانی كرد.
سمینارەكە بە بۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری مەهاباد لەلایەن هەردوو رێكخراوی “یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران”‌و “رێكخراوی ئازادی لاوان” سازكرابوو.