بۆ رێزگرتنی لە 37ەمین ساڵیادی ئاشكرابوونی خەباتی كۆمەڵە سمینارێكی سیاسی بۆ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لە ئاڵمان سازكرا.

رۆژی شەممە ١٣ی فێبریواری ٢٠١٦ كۆمیتەی ئاڵمانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كۆردستان بە بۆنەی ٣٧مین ساڵرۆژی ئاشكرا بوونی خەباتی سیاسی كۆمەڵە سمینارێكی سیاسی لە ژێر ناوی “هەل ومەرجی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و ئەركەكانمان” بۆ هاورێ عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رێكخست.

سەرەتای مەراسمەكە بە سرودی رەسمی كۆمەڵە و دەقێك بێدەنگی بۆ یادی هاورێیانی گیانبەختكردووی رێگای ئازادی و یەكسانی و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی كوردستان دەستی پێكرد و دواتر هاورێ عومەر ئیلخانیزادە لە قسە و باسێكدا هەل و مەرجی سیاسی ئێران و پیگەی كورد و چەپی كوردستانی شرۆڤە كرد و ئەركەكانی ئێمەی دەستنیشان كرد.

هاوری عومەر ئیلخانیزاد لە بەشێكیتر لە قسە و باسەكەیدا هەڵوێستی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی لە سەر هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی پیشكەش بە ئامادە بووان كرد و ئەم هەڵبژاردنانەی بە شانووگەری ناوبرد و لە سەر بایكوت كردنی خەڵك لەم هەڵبژاردنانەدا پێداگری كرد.

پاشان كۆمەڵێك لە بەشدار بووانی سمینارەكە ڕا و بۆچوونی خۆیان لە مەڕ قسە و باسەكەی هاورێ عومەردەربڕی و باسەكەیان دەۆڵەمەندتر كرد.

دوابڕگەی سمینارەكە وەڵامی هاورێ عومەر ئیلخانیزادە بوو بۆ تێبینی و پرسیاری بەشداربووان.

لەم سمینارەدا جگە  لە كادر و ئەندامانی كۆمەڵە كۆمەلێكی بەرچاو لە كەسایەتی و دڵسۆزانی بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی كوردستان و كەسایەتی سیاسیەكان، نوێنەری حێزب ولایەنە سیاسیە كوردستانیەكان  بەشدار بوون.

سەر ئەنجام دوای ٤ كاتژمێر باس و كەنگەشە سمینارەكە كاتژمێر ٨ی شەو كوتایی پێهات.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان – كۆمیتەی ئاڵمان