رۆژی یەكشەممە ١٤ی فێبریواری ٢٠١٦ كونفرانسی ساڵانەی  ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان  لە ئاڵمان بە بەشداری زۆربەی ئەندامان و هاورێیانی تەشكیلاتی بەرێوە چوو.

كونفرانسەكە بە سروودی رەسمی كۆمەڵە و پاشان چەند سات بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم گیانبەختكردووانی كۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان دەستی پێكرد.

لە دەسپێك و سەرەتای كونفرانسەكە لە لایەن كۆمیتەی ئاڵمانەوە راپورتی كار و چالاكیەكانی ساڵانەی كۆمیتە پێشكەش بە ئەندامان و هاورێیانی تەشكیلاتی بەشدار بوو لە كونفرانسەكە كرا و دواتر و هەر لە بەشی یەكەمی كۆنفرانسەكە هاورێیانی بەشدار بوو سەرنج و ڕا و بۆچوون و تێبینی و پیشنیارەكانی خۆیان سەبارەت بە كار و چالاكیەكانی كۆمیتەی ئاڵمان وسەرجەم دەرەوەی وڵات لە ئێستا و داهاتوودا دەربڕی.

لە بەشی دوهەمی كونفرانسەكە هاوڕێی عومەر ئیلخانیزادە سكرتێری گشتی كۆمەڵە قسە و باس و پلان و بەرنامەی كۆمەڵەی سەبارەت بە كار و چالاكیەكانی كۆمەڵە لە دەرەوەێ وڵات پێشكەش بە هاورێیانی تەشكیلاتی كرد و زۆربەی ئەندامانیش لە باسكەدا بەشداری گەرم و گوڕیان كرد و پێشنیارگەلێكی زۆر بۆ باشتر كار كردن لە دەرەوەی وڵات دڕا بە كۆنفرانسەكە.

لە كوتایی كۆنفرانسەكەدا ئەرك و كاری كۆمیتەی ئاڵمان دیسانەوە بە هاورێیانی كۆمیتەو پێشوو سپێردرا و بریار درا لە زۆترین كاتدا و لە كۆبوونەوەی داهاتوودا هەڵبژاردن بۆ كۆمیتەی نوێ ئاڵمان بكرێت و كۆمیتەی نوێ هەڵبژیردرێت.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان – كۆمیتەی ئاڵمان