ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی فێبرواری ٢٠١٦ ، به‌ به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌ له‌ سویس كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له‌ ژێر ناوی ”تێكۆشان بۆ یه‌كریزی له‌ ئاڵقه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه‌دا”  كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ برد.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ گیانی پاكی گیانبه‌ختكردوانی كۆمه‌ڵه‌ و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانی گه‌لی كورد ده‌ستی پێ كرد ، دواتر هاوڕێ كامران موحممه‌دی به‌ كورتی ئاماژه‌ی به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان و زه‌روره‌ته‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌دا و دواتر له‌ لایه‌ن  هاوڕێ ئیدریس مورادیه‌وه‌ به‌ كورتی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی  هه‌ڵسووڕانی رێكخراوه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ ی له‌ سویس پێشكه‌ش به‌ ئه‌ندامان كرد و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی نوێ له‌ وڵاتی سویس و ئه‌ركه‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه‌ دا.

دواتر له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ ٣ كه‌س له‌ هاوڕێیان وه‌كوو كۆمیته‌ی نوێ هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ كه‌ بریتی بوون له‌ هاوڕێیان ڕێبوار كه‌ریمی، عابد سه‌رمه‌ستی ، كامران موحه‌ممه‌دی و هه‌روه‌ها به‌ كورتی ئاسۆی هه‌ڵسووڕانی داهاتووی رێكخراوی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سویس دیاری كرا.