رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی فێبریواری ساڵی ٢٠١٦ی زایینی، ١ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، سێمینارێک بەبۆنەی رۆژی کۆمەڵە لەلایەن کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دانمارک بەڕێوەچوو.

لە سێمینارەکەدا هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، لە وتارێکدا تیشکی خستە سەر هەل و مەرجی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و هەروەها ئەرکە هەنووکەیی و سەرەکییەکانی هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەگشتی و کۆمەڵەی بەتایبەت روون کردەوە.

هاوڕێ عومەر لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر گرینگیی هاوکاریی هێزە سیاسیەکانی کوردستان و یەکڕیزیی و هاوئاهەنگیی لایەنە جۆراوجۆرەکانی بە گرینگترین هۆکاری سەرکەوتنی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان لە قۆناغی ئێستادا دەستنیشان کرد.

سێمینارەکە بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سسیاسییەکانی کوردستان و بەشێک لە هەڵسووڕاوانی سیاسیی سەربەخۆ و ژمارەیەک لە ئەندامان و هاوڕێیان و لایەنگرانی کۆمەڵە لە شاری کۆپێنهاگ بەڕێوە چوو.

بەشداریی کارای میوانانی سێمینار لە وتارەکەی هاوڕێ عومەر بووە هۆی دیالۆگ و باسێکی پڕ دەسکەوت و لەگەڵ پێشوازیی بەشداربووان بەرەوڕوو بوو.