رۆژی هەینی 26/2/2016، هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی شانۆگەری هەڵبژاردنەكان لە ئێران كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی لەشاری فرانكفۆرتی ئاڵمانی بەڕێوەچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون، شانۆگەرییەكانی بەناو هەڵبژاردنی رژیمی ئیسلامی مەحكوم كرا.