لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی سوید، رۆژی یەكشەممە 6ی مارسی 2016، كۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی  كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ستۆكهۆڵم بەڕێوەچوو.

كۆبوونەوەكە بە چەند ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی ئازیزانی گیانبەختكردوی رێگای ئازادی‌و رزگاریی بزوتنەوەی رزگاری خوازانەی كوردستان سرودی رەسمی كۆمەڵە دەستی پێكرد.

پاشان هاورێیانی كۆمەڵە راپۆرتی ماڵی‌و ئەرك‌و چالاكییەكانی ئەم دەورەی خۆیان بە نوسراو لەناو ئەندامان بڵاوكردەوە‌و لەسەر ئەو خاڵانەی كە پێویست بوون هەڵسەنگاندن‌و رونكردنەوەیان دا.

دوای گوزارشی هاوڕێیانی كومیتە، سكرتێری كۆمەڵە هاورێ عومەر ئیلخانیزادە قسەو باس و پێشنیارو تێبینی و رخنەكانی خۆی، لە سەر شێوەكارو ئەهمیتی كارو چالاكی لە دەرەوی وڵات ، هەروەها ڕۆڵی هاوڕێیان بۆ دۆزینەوەی هاوكاری و هاۆپشتی دۆزی رەوای كورد و كۆمەڵە پێشكەش كرد.

لە بەشێكی دیكەی كۆنفراسەكەدا هاوڕێیانی ئەندام هەر كەسە و لە روانگەی خۆیەوە بە رەخنە و تێبینی خۆیان بۆ بەرەو پێشچوونی ئەركە حیزبیەكان دەربڕی.
بەم شێوەیە و دوای قسەو باس و دیالۆگێكی زۆر، كە شش كاتژمێری خایاند هەڵبژاردنی كۆمیتەی نۆێ كرا بۆ راپەراندنی ئەرك وچالاكییە كان كرا و بەو شێوەیە لە كەشێكی هاوڕێیانەدا وێرای سپاس و پێزانینی لە هاوڕێیانی كومیتەی پێش‌وو، كۆنفرانسی ساڵانە كۆتایی پێهات.

كۆمیتەی  سوید. كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان