بەداخەوە ئاگاداركراینەوە كە كاك ئەسكەندەر فاتێحی، برای هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە ئەنوەر فاتێحی، ناسراو بە ئەنوەر ئاسنگەران بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لەژیان كرد.

كاك ئەسكەندەر فاتێحی ناسراو بە ئەسكەندەر میرزا ئەمین ئاسنگەران كەسایەتییەكی خۆشناوی ناوچەی كامیاران بوو كە لەماوەی ژیانیدا بە هەڵوێستی ئینسانی‌و دژایەتی لەگەڵ دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی، ببووە سیمایەكی خۆشەویستی خەڵكی ناوچەكە.

كاك ئەسكەندەر برای پێشمەرگەی گیانبەختكردوی كۆمەڵە ئەنوەری ئاسنگەران بوو. هاوڕێ ئەنوەر رۆژی 3/5/1363 لە شەڕێكدا لەگەڵ هێزەكانی رژیمی ئیسلامی لەئاوای خانەبای كامیاران گیانی بەختكرد.

كاك ئەسكەندەر فاتێحی لەتەمەنی 60 ساڵ رۆژی 17ی رەشەمێی 1394 بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی سیانای كامیاران بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی فاتێحی‌و كوڕ‌و كچەكانی كاك ئەسكەندەر‌و هەموو هاوڕێیان‌و خەڵكی قارەمانی شاری كامیاران دەكەین‌و خۆمان بەشەریكی خەمیان دەزانین.