رۆژی 19ی رەشەمێ (9ی مارس) وەفدێكی حكومەتی نۆروێژ‌و ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد.

وەفدەكە پێكهاتبوون لە بەڕێزان: سیسیل ویۆری، ئارێ هۆڤدەكا‌و سی كاترین كە لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵە بەسەرپەرستی هاوڕێ عومەری ئێخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.

لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە كێشە‌و گرفتەكانی بەردەم كۆمەڵە‌و حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەپاش قەیرانی ئابوریی هەرێمی كوردستان كرا‌و بارودۆخی پەنابەرانی كوردی رۆژهەڵات لە باشوری كوردستان هەڵسەنگانی بۆ كرا.

كۆبوونەوەكە پاش نزیكەی دوو كاتژمێر كۆتایی پێهات‌و وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.