بەداخێكی زۆرەوە ئاگادار كراینەوە كە كاك ئیسماعیل محەمەد ئەمینی، باوكی گیانبەختكردوانی هەمیشە زیندو، سەلاح‌و عەتا‌و خالید‌و، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە، هاوڕێ جەعفەر محەمەد ئەمینی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

مام ئیسماعیل  و بنەماڵەی سەربەرزیان سیمای ناسرا‌وی نا‌و ریزەكانی كۆمەڵە و بزوتنە‌وەی رزگاریخوازی كوردستانن كە هیچ كات لە خەبات تێكۆشان، كۆڵیان نەداوە‌و لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەكانیان شێلگیرانە خەباتیان كردوە.

مام ئیسماعیل محمەد ئەمینی سەرەڕای  گۆشار و زەختی هێزكانی رژیم، بەهەموو سەختی‌و چەڵەمەكانی ژیان باشترین رۆڵەكانی بۆ گەڵ و نەتەوەكەی پەروەردە كرد كە بەردەوام لە ریزی پێشەوەی خەبات و تێكۆشان بەشدار بوون، هەر بۆیە مام ئیسماعیل  تۆانی مێژویەكی زێرین و پر لەشانازی بۆخۆی و بنەمەڵەكەی تۆمار بكات.

بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی محەمەد ئەمینی‌و بەتایبەتی هاوڕێ جەعفەر دەكەین‌و خۆمان بە شەریكی خەمیان دەزانین.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
8ی مارس 2016