رۆژی یەکشەمە ١٣ی مارسی ٢٠١٦ کۆمیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوونەوەیکی سیاسی لە سەر مێژو و بیر و رێبازی کۆمەڵە بۆکۆمەڵێک دوستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و پەنابەرانی سیاسی کە تازە هاتوونەتە ئاڵمان لە دانشگای گوتەی فرانکفورت بەڕێوە برد.

لە کوبوونەوەکەدا کە کاتژمێر ٢ی دوانیوەڕو دەستی پێکرد هاورێ نەویدی مێهرئاوەر قسە و باسێکی لە سەر مێژوویی کۆمەڵە و دەور و نەقشی کۆمەڵە وەک هێزێکی چەپ و سۆسیالیست لە بزووتنەوەی کوردستان و خەت و سیاستەکانی کۆمەڵە لە ڕابردوو و ئیستادا پێشکەش بە بەشداربووان کرد و کۆمەڵێک پرسیار هاتە ئاراوە کە لەم بەشەدا لە لایەن هاوری نەوید و چەند هاورێیکیتر کە بەشداری سمینارەکە بوون جوابیان پێ درایەوە.

لە بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا هاورێ پەروین پیشیاری وەک دەبیرخانەی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان قسەو باسێکی لە سەر پروسەی پەنابەری و کێشە و گرفتی پەنابران کرد و دواتریش جوابی پرسیاری بەشدار بووانی دایەوە.

شایانی باسە کە لەم کووبوونەوە چەند ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەر وەها کادری کۆمەڵە بەشدار بوون و ئامادەیی خۆیانیان نیشاندا کە بە رێگای جوراو جورەوە یارمەتی پەنابەرانی سیاسی بدەن و کۆبوونەوەکەیش کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی پێ هات.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی ئاڵمان