بۆ رێزگرتنی لە یادی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە‌و لەرۆژی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە، هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە لەشاری سنە لەچەندین شوێنی ئەو شارە نەمامیان چاند.

هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە‌و لایەنگرانی ژینگەی كوردستان لەم چالاكییەدا رێزیان لەیاد‌و بیرەوەریی هاوڕێیانی گوردانی شوان گرت لە رۆژی 27ی رەشەمەی ساڵی 1366ی هەتاویی لەشەڕێكی نابەرابەر لەگەڵ رژیمی ئیسلامی‌و بەهۆی بەركەوتنی گازی شیمیایی رژیمی بەعسی عێراق گیانیان بەختكرد.

_ سنە، هاوڕێ ئاژوان.