یادی ٢٨ ساڵەی کارەساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری هەڵەبجە، بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بە بەشداری سەرپەرشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمی یادی قوربانیانی شیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆپێنهاگی پایتەختی دانمارک، ئەمساڵ بە هاوبەشیی زۆرینەی حیزب و هێزە سیاسییەکانی پارچەکانی کوردستان لە چوارچێوەی کۆمیتەیەکی بەڕێوەبەر بە سەرپەرستیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و لە کەش و هەوایەکی تایبەتدا بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە بەشداریی چەند ئەندامی پارلمانی دانمارک و هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیز و لایەنە سیاسییەکان و هەڵسووڕاوانی سیاسی بەڕێوە چوو و تێیدا هاوڕێ ئەمین مارجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانمارک و بەرپرسی کۆمیتەی ئامادەکاری مەراسیمەکە، پەیامی کۆمیتەی رێوڕەسمەکەی پێشکەش کرد.

لە مەراسیمەکەدا باس لە کارەساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات و هەروەها گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان لە کارەساتی هەڵەبجەدا کرا و رێز لە فیداکارییان گیرا.