بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەشداریی لە رێوڕەسمی رێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئەم دواییانەی شاری دوزخورماتوو کرد کە لە هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە کوردستانی باشوور، گیانیان بەخت کرد.

ئەم رێوڕەسمە لەلایەن کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و رێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دانمارک رێکخرابوو و تێیدا هاوڕێ ئەمین مارجی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی کۆمەڵە لە دانمارک، پەیامی پرسە و هاوخەمیی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵەی گەیاندە بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە.