شەوی رابردوو لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی، كەمپی موجاهیدینی خەلقی ئێران لەنزیك بەغدا موشەكباران كرا‌و بەو هۆیەوە ژمارەیەك لە دانیشتوانی كەمپەكە برینداربوون.

وتەبێژی موجاهیدین رایدەگەیەنێت لەو هێرشەدا زیاتر لە 50 گوللەی خومپارە ئاراستەی كەمپەكەیان كراوە كە بەداخەوە ژمارەیەك لە دانیشتوانی كەمپەكە برینداربوون.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەم تاوانەی كۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحكوم دەكات‌و داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان‌و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان‌و حكومەتی عێراق دەكات لەبەرامبەر جنایەتەكانی رژیمی ئیسلامی بێدەنگ نەبن‌و بەر بە دووپاتبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانەی رژیمی ئێران بگرن.

بەم بۆنەوە هاوخەمی خۆمان لەگەڵ رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران رادەگەیەنین‌و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو تاوانەی رژیم دەخوازین.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
15ی پوشپەڕی 1395 – 5ی جولای 2016