بەداخەوە ڕۆژی ١٨ی مانگی ژووئیە ئایشە خانمی پاتبراز دایکی کاک محەمەد نەویدیان (پەیام) پێشمەرگە و کادری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و لە یەکەمین کارمەندانی ڕۆژهەڵات تی ڤی و ئاسۆسات کۆچی دوایی کرد.

ئایشە خانم لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا و پاش ماوەیەک نەخۆشی لە حاڵێکدا کۆچی دوایی کرد کە بە درێژایی تەمەنی گەلێک ڕووداوی ناخۆش لەوانە گیان لەدەستدانی ٢ کوڕی و ساڵها دووری لە کۆڕەکەی دیکەی کە پێشمەرگەی کۆمەڵە بوون بینی.

کاک حەیدەرکوڕی ئایشە خانم لە کاتیکدا کە ڕۆژەکانی ئاخری سەربازی زۆرەملی تێدەپەڕان بە هۆی داکۆکی لە مافی کورد و باس لە کوردایەتی لەگەڵ بەرپرسێکی پادگان لێیان دەبێ بە کێشە و ئەو بەرپرسە تەقەی لێدەکا و دەسبەجێ گیانی لەدەست دەدا و حکوومەت پەروەندەی ئەو بکوژە دەبەستێ. هەروەها کوڕێکی دیکەی ئایشە خانم کاک سەعید کە بەرپرسایەتی بژیوی بنەماڵەکەی لە ئەستۆ بوو لە ڕووداوی شوێنی کار گیانی لە دەست دا.

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن خۆی و هەموو هاوڕێیانی کۆمەڵەوە سەرخۆشی لە کاک محەمەدی نەویدیان (پەیام) و هەموو ئەندامانی خانەوادەی نەویدیان و پاتبراز دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ٢٠١٦/٠٧/٢٠