کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە٢٤ی مانگی جولای، پارتی دێموکراتی کوردستان –باکور  یازدەهەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر دەستپێکرد.

لە ئاهەنگی دەستپێکردنی کۆنگرەدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر بانگهێشتی رەسمی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەکە بەشدار بوو کە هاورێ ئارام مودەریسی بە نوێنەرایەتی لە لایەن کۆمەڵەوە پەیامێکی پیرۆزبایی پێشکەشی دەستەی بەرێوەبەری کۆنگرە کرد کە ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

بۆ:لێژنەی بەرێوەبەری کۆنگرەی ١١ی پارتی دێموکراتی کوردستان_باکور
لە:کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بابەت:برووسکەی پیرۆزبایی

هەڤاڵانی هێژا، برایانی خۆشەویستمان لە پارتی دێموکراتی کوردستان، ئەندامان و نوێنەرانی کۆنگرە!
ئێمە لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وێرای سپاس و پێزانیمان لەبابەت بانگهێشتکرانمان بەمەبەستی بەشداریکردنمان لە رێورەسمی کرانەوەی یازدەهەمین کۆنگرەی پارتە تێکۆشەرەکەتان، لە ناخی دڵمانەوە وێرای پیرۆزبایمان، هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین و ئاواتەخوازین کە بریارنامە و پەسندکراوەکانی کۆنگرەکەتان لە هەمانکاتدا کە دەبنە هۆکارێکی بەهێز بۆ پتەوکردن و گەشانەوە و پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونی زیاتری پارتەکەتان، هەروەها ئاواتەخوازین و چاوەروانیمان ئەوەیە کە بە باوەری قوڵتان بە دێموکراسی،رۆحی تۆلێرانس و فرەیی و هەست بەبەرپرسیارەتی نەتەوەیتان،یەکێک لە کۆڵەکە و فاکتەرە بەهێزەکانی چارەسەری پرسی گەلەکەمان بن لە باکوری کوردستان.

وێرای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی دووبارەمان
ئیتر بۆ پێشەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٤/٠٧/٢٠١٦¬