ژنان و پیاوانی ئازادی و یه‌کسانیخواز، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس ه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی کوردستان و ئێران و جیهان ده‌که‌ین و ئاواته‌خوازین چیتر له‌ هێچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌ مافه‌کانی مرۆڤ به‌ تایبه‌ت ژنان پێشێل نه‌کرێت و ژنان به‌ بۆنه‌ی خه‌باتی بێوچانیان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و یه‌کسانی به‌ مافه‌کانیان بگه‌ن.
هه‌روه‌ک ده‌زانن کۆمه‌ڵه‌ وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پ و سۆسیالیست هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ئاشکرابوونی خه‌باتیه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ وێرای پێداگری له‌ سه‌ر مافی هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئاورێکی راسته‌قینه‌ و شۆرشگێرانه‌ له مافه‌کانی ژنان بدات و له‌ گشت هه‌لومه‌رجه‌کان دا بڕیاری له‌ سه‌ر نه‌هێشتنی جیاوازییه‌کانی داسه‌پاو له‌ سه‌ر نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بووه‌. بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک هه‌ڵسووراوانی نێو شار و گونده‌کانی کوردستان هه‌ر وه‌ک هه‌میشه‌ و مێژووی پڕ شانازی کۆمه‌ڵه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ ده‌که‌ین و تێده‌کۆشین ئاستی وشیاری بزووتنه‌وه‌ی ژنان تا گه‌یشتن به‌ ئاواته‌ له‌ مێژینه‌کانی مرۆڤایه‌تی په‌ره‌ و گه‌شه‌ی پێ بده‌ین.
جارێکی تر ئه‌م رۆژه‌ مه‌زنه‌ له‌ ژنانی چه‌وساوه‌ی کورستان و به‌ تایبه‌ت هه‌ڤاڵانی ژنی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ پیرۆز بایی ده‌که‌ین.
بژی خه‌باتی یه‌کسانیخوازه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان
بژی سۆسیالیزم
بژی کۆمه‌ڵه
کۆمیته‌ی ناوه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

15/12/92