بەداخێكی زۆرەوە ئەمرۆ رۆژنامەنوس‌و پێشكەشكاری دیاری كەناڵی روودا، شیفا گەردی لەشاری موسڵ بەهۆی تەقینەوەیەك گیانی بەختكرد‌و كامێرامانی هاوكاری برینداربوو.

وەك ناوەندی راگەیاندنی كۆمەڵە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شیفا گەردی‌و بەڕێوەبەر‌و سەرجەم كارمەندان‌و رۆژنامەنوسانی كەناڵی رووداو دەكەین‌و داوای زوو چاكبوونەوە بۆ هاوكارەكەی دەخوازین.

یادی بەرز‌و بەرێز بێت
ناوەندی راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
25/2/2017