رۆژی یەکشەمە ٢٦ ی فێبریوار ٢٠١٧ لە شاری کۆڵن کۆنفرانسی ساڵانەی ریکخراوی ئاڵمانی کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان بە بەشداری ئەندامانی کۆمەڵە لەو وڵاتە سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.

سەرەتا بە سرودی بانگەواز و دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەو رێبازی ئازادی و سوسیالیزم دەستی پێکرد.
دواتر دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفرانس ئەجەندای دانیشتنەکەیان راگەیاند و سەرەتا کۆمیتەی ئاڵمانی کۆمەڵە راپۆرتێکی لە سەر هەڵسووڕانەکانی خۆیان و دەورونەخشیان لە پرسەجۆربەجۆرەکان کە پێوەندییان بە کۆماری ئیسلامی و پرسی کوردستانەوە هەبوو پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنفرانس کرد و پاشان کات درا بە بەشداران بۆ هەڵسەنگاندنی راپۆرتەکە. هاوڕێیانی بەشدار بە وردی سەرنج و رخنەو تێبینی خۆیان لە سەر دەورو نەخشی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان باس کرد و دواتر هاوڕێ عومەر ئیلخانی زادە قسەوباسێکی لە سەر ئەرکەکانی داهاتووی کۆمەڵە بە تاێبەت لە ئاڵمان پێشکەش کردو چەند پێشنیارێکی بۆ کەڵک وەر گرتنی باش لەو هیزو وزەیە کە کۆمەڵە بەدیاری کراوی لە ولاتی ئاڵمان هەیەتی باس کرد و کۆمێتەی ئاڵمانی راسپارد تا تێکۆشن بۆ بەسەرەنجام گەیاندنیان.

دواتر کۆنفرانس چووە سەر پرسی هەڵبژاردن و لە گەنگەشەیەکی هاوڕێیانەو لێواو لێو لە بەرپرسایەتی سەرەنجام لیستی کاندیداتۆری کرایەوەو ئەم پرسەش بە هەڵبژاردنی پێنج کەس لە هاوڕێیان بۆ کۆمیتەو یەک نەفەر وەک راوێژکار کۆتایی ئەجەندای کۆنفرانسەکە بوو.