رۆژی پێنجشەممە ١٦ مانگی مارس، لە وڵاتی دانمارک کۆڕێک بۆ یادی ٢٩ ساڵەی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بە بەشداریی وەفدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو رێوڕەسمە کە لە لایەن فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوریەکان لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان بەڕێوەچوو و تێیدا وتار و کۆپلە موسیقا و شێعر و پەخشان کە بە بۆنەی یادی ٥ ھەزار خەڵکی سێڤیل و بێتاوانی هەڵەبجە کە بوونە ئامانجی کیمیایی بارانی رژیمی رووخاوی بەعسی عێراق، پێشکەشی بەشداربووان کرا.