ھێرشە ئاسمانیەکانی تورکیە بۆ سەر شەنگال و رۆژئاوای کودستان لە لایەن کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارکەوە مەحکوم کرا.

رۆژی شەممە ٢٩ی مانگی ئاپریل بە مەبەستی مەحکووم کردنی ھێرشە ئاسمانیەکانی تورکیە بۆ سەر شەنگال لە باشووری کورستان و ھەروەھا رۆژئاوای کوردستان کە گیانبەختکردنی چەند پێشمەرگە و شەڕڤانی لێ کەوتەوە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕین لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیە لە دانمارک بەڕێوەچوو.

ئەو کۆبوونەوەیە لە لایەن فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانەوە رێکخرابوو و ئەندامانی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش تێیدا بەشدار بوون.