بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی بەڕێز نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، لەلایەن هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان راگەیەنراوێك ئاراستەی بەرپرسان‌و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كرا.

دەقی راگەیەنراوەكە:

بەڕێزان بەڕێوەبەریی و هەڤاڵانی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی ناوادەی مەرگی کاک نەوشیروان بۆ هەموومان ناخۆش و دڵتەزێن بوو. کاک نەوشیروان ژیانێکی پڕ لە تێکۆشانی بردە سەرو، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە بەڕیوەبەران و سازدەرانی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بوو. شوێن پەنجەی ئەو بەسەر رووداوەکانی ئەو بەشەی کوردستان دیار و بەرچاوە. مەرگی کاک نەوشیروان خەسارێکی گەورەیە بۆ بزاوتی رزگاریخوازی کوردستان. لە لایەن خۆم و هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانەوە سەرەخۆشی لە ئێوە، نما و چیا و چرا و هەموو بنەماڵەی بەڕێزی کاک نەوشیروان دەکەم. هیوادارم بزوتنەوەکەتان ئەو خەمە بکاتە هێز بۆ پێشوەچوونی خەباتی خەڵکی کوردستان.

بەرز و بەڕێز بی یادی کاک نەوشیروان
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
براتان عومەر ئێلخانیزادە ١٩. ٥. ٢٠١٧