رۆژی شەممە رێكەوتی 5/8/2017 رێوڕەسمێك بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژی ئیزەدیەكانی شەنگال لە دانمارك بەڕێوەچوو.

لەم رێوڕەسمە كە لە لایەن كۆمەڵەی ئیزەدیەكان و فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردیەكانی دانمارك بەڕێوەچوو باس لەسەر ئەو كارەساتەو كاریگەریەكانی لەسەر خەڵكی ئەو ناوچە كرا كە لە ئەنجامی هێرشی داعش تووشی خەسارێكی گەورە هاتن.

هەر بەم بۆنەوە هەیئەتێك لە لایەن كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆمیتەی دانمارك بەشداری لەو مەراسمەدا كردوو بەم بۆنەشەوە پەیامێك پێشكەش بە مەراسمە كرا.