وەفدێک لە نوێنەرانی کۆمەڵە لە وڵاتی دانمارک لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندی حزبی دێمۆکرات بەشدارییان کرد.

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی مانگی ئاگۆست، رێوڕەسمێک لە لایەن حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان، لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو و لەو رێوڕەسمەشدا وەفدێک لە ھاوڕێیانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە نوێنەرایەتی لە حزبەکەیان بەشدارییان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە پێشوازییان لێ کرا.