وەفدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندی پارتی دێمۆکراتی کوردستان بەشدارییان کرد.

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی مانگی ئاگۆست رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٧١ ساڵەی دامەزراندی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمەدا وەفدێک لە ھاوڕێیانی کۆمەڵە بەشدارییان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.