رۆژی 30 ئاكۆستی 2017، شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چۆمان كرد‌و لەگەڵ بەرپرس‌و كایردانی لق كۆبوونەوە.
وەفدی كۆمەڵە كە لەلایەن هاورێ رەزا كەعبی سەرپەرستی دەكرا لەلایەن وەفدی بەڕێز حەسەن عەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چۆمان پێشوازییان لێكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا قسەو باسێك لەسەر دۆخی ناوچەكە‌و ئەو رووداوانەی لەماوەی رابردوو لە دەڤەری باڵەكایەتی روویاندابوو كرا هەردوو  جەختیان لەسەر ئەو كردەوە كە لایەنەكانی هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ تا لە داهاتوودا رووداوی لەو چەشنە دووپات نەبێتەوە كە دوژمنانی كورد پێی دڵخۆش بن.
شاندەكەی كۆمەڵە هەروەها پێداگریی لەسەر هاوكاری‌و پەیوەندی زیاتری هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی‌و حكومی‌و خەڵكی ناوچەی باڵەكایەتی كردەوە.