رۆژی 30 ئاگۆست شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بەشداریی لە كۆبوونەوەی حیزبە كوردستانییەكان كرد كە لەسەر پرسی ریفراندۆم بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە لەسەر بانگهێشتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەچوو تێیدا ژمارەیەك لە حیزبە كوردستانییەكانی رۆژهەڵات‌و باشور‌و رۆژئاوای كوردستان بەشداربوون.
تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە پرسی ریفراندۆم لە باشوری كوردستان بوو، پاش گفتوگۆ‌و قسەوباسێكی زۆر، بەشداربووان كۆك بوون لەسەر ئەوەی كومیتەیەك بەم بۆنەوە دروست بكەن‌و كارو چالاكییە تەبلیغییەكان لەسەر پرسی ریفراندۆمی باشوری كوردستان، لە وڵاتی نۆروێژ دەست پێبكەن.
هەر لەم پەیوەندەدا بڕیاردرا كە رۆژی 9/9/2017 خۆپیشاندانێكی بەرینی كوردانی نۆروێژ لەشاری ئۆسلۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانیكردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان ساز بكەن.