رۆژی 2ی سێپتامبر بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان خۆپیشاندانێك لە شاری كۆپنهاگی پایتەختی دانمارك بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەی دانماركی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان تێیدا بەشداربوون.
لەخۆپیشاندانەكەدا كە لەلایەن فدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان بەڕێوەچوو و ژمارەیەك لە حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان تێیدا بەشداربوون، پشتیوانی لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان كرایەوە.