لە مانگرتن‌و ناڕەزایی ئەمڕۆی خەڵكی شاری بانە، كۆماری ئیسلامی بە تەواوی شارەكەی میلیتاریزە كرد‌و بە پێی زانیارییەكان تا ئێستا دەیان كەس  لەخەڵكی ئەو شارە دەستگیركراون.
مانگرتن‌و ناڕەزایی خەڵكی شاری بانە جارێكی دیكە ئەوەی سەلماند كە خەڵكی كوردستان دژی داگیركاری‌و سیاسەتەكانی رژیمن لەكوردستاندا. ئاماژەیەكی دیكەش بوو كە هێزەكانی سەركوتگەرەكانی ئەو رژیمە دەبێت كوردستان بەجێبهێڵن.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان داوا لە هەموو خەڵك لە سەرجەم شارو گوندەكانی كوردستان دەكات بە هانای خەڵكی شاری بانەوە بچن‌و پشتیوانیان لێ بكەن‌و بە ناڕەزایی‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتن داوای دەستبەجێ ئازادكردنی گیراوەكانی بانە‌و بە سزاگەیاندنی بكوژان‌و تاوانباران بكەن.
یەكگرتوویمان هۆكارە بۆ سەركەتنمان دژی داگیركاری كۆماری ئیسلامی.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
14ی خەرمانانی 1396
5ی سێپتامبری 2017