پێشنیوەرۆی ئەمرۆ شەممە 18ی خەرمانان شاندێكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد.

وەفدی میوان بریتی بوون لە بەڕێزان: ئامەد شاهۆ، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پژاك، مەزلووم هەفت تەن، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆدار‌و خاتوو جوانا ئەندامی كۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی کوردستان (کەژار) كە لەلایەن هاوڕێیان عەتا ناسرسەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەكان‌و محەمەد حەكیمی، جێگری پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەسلێمانی، پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەكەدا قسەو باسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و رووداوەكانی ئەم دواییەی شاری بانە‌و چەندین شاری دیكە كوردستان كرا‌و هەردوو لا جەختیان لەسەر پشتیوانی هاوبەشی حیزبەكان لە ناڕەزایی مەدەنی خەڵكی كوردستان كرد.

لەبەشێكی دیكەدا باس لە كۆبوونەوەی راوێژكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) كرا كە بڕیارە لەناوەڕاستی مانگی سێپتامبر لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەبچێت‌و كە تایبەت دەبێت بە باسەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

كۆبوونەوەكە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند‌و وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.