ئەمرۆ دووشەممە 15ی خەزەڵوەر وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان كرد.
وەفدی كۆمەڵە كە پێكهاتبوون لەهاوڕێیان: رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی، سادق زەندی ئەندامی دەستەی كارگێڕیی، جەعفەر محەمەد ئەمینی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی‌و ئارام مودەڕسی بەرپرسی پەیوەندییەكانی هەولێر، كە لەلایەن وەفدی خانەخوێ هەریەك لەبەڕێزان: سەید كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی، بەختیار عەزیزی، شیلان محەمەدی‌و، شۆڕش حاجی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەكەدا قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ئێران‌و كوردستان‌و ناوچەكە كرا‌و هەر دوولا جەختیان لەسەر كۆدەنگی‌و هاوكاریی زیاتری حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا وەفدی كۆمەڵە‌و خەبات پێداگرییان لەسەر بەردەوام بوون‌و زیاتركردنی پەیوەندییەكانی هەر دوولا كردەوە.