رۆژی 7ی دێسامبر، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی كۆمیتەی حیزبی شیوعی كوردستان لە قەزای سۆرانیان كرد.

وەفدی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ جەعفەر محەمەد ئەمینی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی‌و بەرپرسی هێزەكانی سەرسنور لەلایەن وەفدی حیزبی شیوعی بە سەرپەرستی بەڕێز سالار قادر، بەرپرسی كۆمیتەی پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەكەدا قسەوباسێك لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و جێگە‌و پێگەی بزوتنەوەی كورد لە بەشەكانی كوردستان لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە كرا.

هەر دوولا جەختیان لەسەر یەكڕیزی‌و تەبایی زیاتری نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان كردەوە‌و بڕیاریش درا پەیوەندییەكانی هەردوو لا زیاتر پەرەپێبدەن.