پاشنیوەرۆی پێنچشەممە ۲۸/۱۲/۲۰۱۷هەیئەتێکی نوێنەرایەتی هەولێری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی بەرێز شۆرش حاجی بەرپرسی نوێنەرایەتی و بەرێز گۆران مەدەنی کادری سازمانی خەبات سەردانی نوێنەرایەتی کۆمەڵەیان کرد لە هەولێر و لەلایەن هاورێ ئارام مودەریسی بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لەهەولێر بە گەرمی پێشوازی کران.

لەو دیدارەدا کۆمەڵێکی پرسی پەیوەندیدار بە رووداوەکانی ئەم دوایانە قسەوباسیان لەسەر کرا و وێرای ئاڵوگۆری بیرورا ،هەرتک لا لەسەر پەرەپێدانی دیدار و چاوپێکەوتنی بەردەوام و نزیکتر پێداگریان کرد.