له‌ ٢٧ی مانگی دیسامبری ٢٠١٧ د ا كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی باس له‌ سه‌ر ئاڵوگۆره‌ تازه‌كانی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها بۆ باس كردن له‌ ئه‌ركه‌ تازه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی سویس كۆبوونه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕێ ئیدریس مورادی قسه‌ و باسێكی له‌ سه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستان و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌م ده‌وره‌یه‌دا پێشكه‌ش به‌ هاوڕێیانی كۆمیته‌ كرد. دواتر هاوڕێ نه‌وید مێهرئاوەر ئه‌ندامی سه‌ركرداییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ سكایپ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌
كرد و به‌ كورتی له‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و ئه‌ركه‌كانی هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ له‌م ده‌وره‌یه‌دا كرد.

له‌ به‌شێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ پێی ڕه‌واڵ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی كۆمیته‌ له‌ لایه‌ن هاوڕێ كامران موحه‌ممه‌دیه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا و هه‌ر له‌م به‌شه‌دا هاوڕێیان به‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاره‌كانی خۆیان به‌شدار بوون.
له‌ به‌شی سێهه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵبژاردن بۆ كۆمیته‌ی تازه‌ ده‌ستی پێكرد و ئه‌م هاوڕێیانە وه‌ك كۆمیته‌ی تازه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ وڵاتی سویس ئه‌ركیان پێ سپێردرا:
١. هاوڕێ كامەران محەمه‌دی
٢. هاوڕێ ئه‌حمه‌د مام
٣. هاوڕێ عه‌لی مام محه‌مه‌دی
٤. هاوڕێ عابد سه‌رمه‌ستی
٥. هاوڕێ ئیدریس مورادی
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕێیانی كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه‌ بڕیاریاندا كه‌ له‌ كاتێكی نزیكدا پلانی كاره‌كانیان بۆ ئه‌م ده‌وره‌یه‌ به‌ هاوڕێیان له‌ وڵاتی سویس ڕابگه‌یێنن.

كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان – سویس
٢٧.١٢.٢٠١٧