بە بۆنەی 26ی رێبەندان، رۆژی كۆمەڵە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان – كومیتەی سوید سمینارێكی سیاسی لەشاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبات.

لەسمینارەكەدا كە رۆژی شەممە 3ی مانگی فوریەی 2018 بەڕێوەدەچێت، هەریەك لە بەڕێزان: جەمیلە رەحیمی، یوسف ئەردەڵان‌و هێمن سەیدی وتاری‌و بابەتی خۆیان پێشكەش دەكەن.

سمینارەكە كاتژمێر 13:00 بۆ 16:00ی رۆژی شەممە 3/2/2018 بەڕێوەدەچێت.

ناونیشان: ABF Stockholm – Sveavagen 41 Plan 1 Katasalen

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكەن:
0725751990
0723013334