رۆژی ٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ لە شاری کوڵن سمینارێکی سیاسی بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵەوە بەڕێوچوو.

ئەم سمینارە کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان- کۆمیتەی ئاڵمان رێکیخستبوو وێرای وتاری فەرمی کۆمەڵە بەم بۆنەوە، پانێلێکی تیدا بەڕێوچوو کە بریتی بوو لە سێ تەوەری جیاواز هەرکامەیان یەکێک لە پرسەکانی بزووتنەوەی کوردستانی شرۆڤە دەکرد و لە روانگەی باسکارە وە رێگەی تێپەڕاندی قەیران و گرفتی سەر رێگای پرسی دیاری کراو پێشنیار کراو و لە گەڵ ئامادە بووان خرایە گفتوگۆوە.

سیمینارەکە سەرەتا بە سروودی بانگەواز دەستی بەکار کرد و پاش چەند ساتێک بە پێوە وەستان بۆ رێز گرتن لە یادی ئازیزی گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و یەکسانی هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە هەلومەرجی ئێستای بزووتنەوەی کوردستان و ئێرانی شرۆڤە کرد و هەڵوێستی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی لەو پێوەندیە دا بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.

پاشان کاری پانێلەکە دەستی پێکرد و سەرەتا خانم فەرزانە ئەردەشیری هەڵسووڕاوی پرسی ژنان لە سەر دەورونەقشی ژنان و کاریگەری دەسەڵاتە پیاو سالارەکان لە سەر ئەم پرسە و بە دیاری کراوی چەوساندنەوی ژن بە شێوەی مۆدێرن لە نیزامی سەرمایەداری پێشکەوتوو دا و دەوری ژنان بۆ بەرەنگاری لە چەوساندنەەوە و بە دیاری کراوی لە کۆمەڵگای کوردستان و دەوری کۆمەڵە لەم پێوەندەدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ.

بابەتی دووەم شرۆڤەکردنی پرسی چەپ بوو لە بزووتنەوەی کوردستان دا کە بەرێز رەئوف کەعبی پێشکەشی کرد.
لەم باسە دا دەورونەقشی چەپ لە بزووتنەی رزگاریخوازی گەلی کورد و دەوری کۆمەڵە درایە بەر باس و بەڕای باسکار بزووتنەوەی کورد وەک راسانی ژێردەستان جیا نیە لە بزووتنەوەی چەپ و زەمینەی مێژووی ئامادە بوونی بەستێنی چەپی لە کۆمەڵگەی کوردستان دا شروڤە کرد.

باسی کۆتایی بریتی بوو لە بزووتنەوەی کوردستانی رۆژهەڵات لە نێوان فیدالیزم و سەربەخۆیی دا کە بەرێز دوکتۆر کامەران ئەمین ئاوە پێشکەشی کرد، باسکار لە سەر خواستی گەلی کورد بو وەدەستهێنانی مافەکانی لە فۆرمی جۆر بە جۆردا تەئکیدی کرد و نموونە مێژوویەکانی سەرهەڵدان و داواکاریەکانی بزووتنەوەی کوردی خستە بەر باس و گفووگۆ کە تێکدا تیشکی خستە سەر دروشمی سەر بە خۆیی و فیدالیزم و کەڵک وەر گرتن لە فۆرمە جۆربە جۆرەکان تا گەێشتن بە ماڤی رەوای خەڵکی کوردستان و بڕێار دان لە سەر چارەنووسی خۆیان.

لە دووا برگەی سمینارەکە دا ئامادە بووان تێشکیان خستە سەر باسەکان و سەرنج و تێبینی خۆیانیان راشکاوانە لە سەر پرسەکانی شروڤەکراو لە سمینارە کە دا باس کرد و پاشان باسکاران وڵام و روونکردنەوەی خۆیانیان لە سەر تێبێنی و سەرنجەکان خستە روو.
سمینارە پاش پێنج کاتژمێر کاری پڕاوپڕ سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.