رۆژی 24ی ژانویەی 2018، شاندێكی یەكێتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز عوسمان جەعفەری سكرتێری پارتەكە سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد.

وەفدی میوان لەلایەن وەفدێكی كۆمەڵە بە سەرپەرستی هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پێشوازییان لێكرا. لەو كۆبوونەوەیەدا قسەوباسێكی چڕ‌و پڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و كوردستان‌و ئێران كراو هەستیاربوونی بارودۆخەكە خرایەب بەر باس.

لەبەشێكی دیكەی دیدارەكە باس لە هاوكاری زیاتری نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرا‌و بە باسێك لەسەر ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران، وەفدی میوان بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو ناوەندە‌و بەشداریی حیزب‌و لایەنەكانی دیكە خستەڕوو.

كۆبوونەوەكە پاش نزیكەی 3 كاتژمێر كۆتایی پێهات‌و وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێكران.