کۆمەڵانی زەحمەتکێشی کوردستان

حێزب و لایەنه سیاسیەکانی کوردستان؛

هەر وەک ئاگادارن ڕژیمی کۆماری ئێسلامی ئێران بە پێی حۆکمێکی چەن کاتی و تەواو پێشلکاری مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ئەیئەوێت لە کاتێکی گۆنجاو بەمزوانە ڕامین حسەین پەناهی لە سێدارە بدات و بۆ جارێکیتر دەسەڵاتی ناڕەوای خۆی لە کوردستان بە زمانی زەبر و سەرکۆت پێشانی خەڵکی بە تەنگ هاتوو بدات.لەم یەک ساڵەی کە ڕامین وەک دیلێکی جەنگی لە ژێر ئەنواعی ئەسکەنجە و سووکایەتی دا بووە، ئێوە کۆمەڵانی خەڵک بە گشتی و چالاکانی مەدەنی بە تایبەتی ئەوەی لە تواناتان بووە بۆ پشتگیری کردووتانە و بە دەیان ئاکسیۆن لە ناوەوە و دەرەرەوە پشتیوانی خۆتان دەربڕیوە؛بەڵام ئەوەی کە لە لایدا ئەم هەوڵ و تەقەلایە قەت گرینگ نەبووە کۆماری سێدارەی ئێسلامی بووە و هیچ بایەخێکی بۆ داخوازییەکانی ناوەوە و دەرەوە تەنانەت ڕێکخراوە جیهانییەکان دانەناوە.ئێمە لە حاڵێکدا ئەم بەیانییە دەنووسین کە ئەگەری ئێجرابوونی ئەو حۆکمە بە سەر شارەکانی کوردستان لە هەموو کاتێک زۆرتر هەست دەکرێت و

گیانی #رامین لە هەمووکات زیاتر لەمەترسی دایە، بەلام کۆماری ئێسلامی تا ئیستا هەر سورە لەسەر ئێعدام کردنی رامین و ئامادەکارییەکانی کردووە کە ئێعدامی کات و بڕیاری لەسێدارەدانەکەی لە تارانەوە دراوە و یەکلا کراوەتەوە و کە هەرکات بۆیان گونجاو بیت ئەم حوکمە ئێجرا دەکەن.بۆیە تا کات ماوە داوا لە ئێوەی خەڵکی تێکۆشەر دەکەین هەوڵەکانتان چڕتر کەنەوە و مەهێڵن ڕژیم هەرچی کەویستی بیکات و ئاوا بەبێ هەزینە ئەم حۆکمە جێبەجێ بکرێت .حێزبەکانی کوردستانیش نابێ لە ئاست ئەم حۆکمە بێدەنگ بن و تەنیا بە دەرکردنی ڕاگەیاندنێک تەواوی بکەن؛بەڵکوو دەبێ شێوازێکیتری خەبات بگرنە بەر و وڵامی پێوست بەم کردەوە بدەنەوە.ڕژیم نابێ ئەم پێشلکارییانە ئەنجام بدات و هەزینەکەی نەدات.کۆماری ئێسلامی ڵە ئاست کۆنوانسیۆنەکانی مافی مرۆڤ و ژنێڤ بەرپرسیارە و ڕامین وەک دیلێک و ئەسیرێکی سیاسی کە لە هیچ جینایەت و تێرۆرێک دەستی نەبووە دەبێ خاوەنی مافەکانی خوی بە پێی ئەو مەنشوورانە بێت.

بۆ جارێکیتر داوا لە چالاکانی مەدەنی،خوێندکاری و کرێکاری و گشت توێژەکانی کۆمەڵگا ئەکەین بە هانای ڕامین و بنەماڵەکەی و دایە شەریفەوە بێن و لە ڕۆژە دژوارانە یارمەتیدەریان بن.

بژی یەکیەتی کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش

نەمان بۆ سێدارە و تۆندوتێژی دەسەڵات

تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_سنە

1/4/1397