سێزدەهەمین كۆنگرەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، لە ڕۆژی 5ی خەزەڵوەری ساڵی 1391 بەرانبەر بە، 26ی ئۆكتۆبری 2012ی زایینی بە دورشمی “یەكگرتوویی ڕیزەكانی كۆمەڵەو چەپی كوردستانی بۆ دادوەریی كۆمەڵایەتی‌و مافی چارەی خۆنووسین” دەستی بە كارەكانی خۆی كرد‌و لە ڕۆژی 11ی خەزەڵوەر بەرانبەر بە 1ی نوامبر پاش 6 ڕۆژ كاری چڕوپڕ‌و دیالۆگی ڕاشكاوانە‌و گفتوگۆی كراوە كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.