رۆژی 11ی سێپتامبر وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ رەزا كەعبی، جێگری سكرتێری گشتیی سەردانی سەركرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی كرد.

وەفدی كۆمەڵە لەلایەن وەفدێكی پارتی دیموكرات بە سەرپەرستی بەڕێز عارف تەیفور، بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی‌و هەڵەبجە پێشوازیی لێكرا.

لەدیدارەكەدا وەفدی كۆمەڵە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی بەڕێز عارف تەیفور لەو پۆستە نوێیە هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. پاشان قسەو باسێك لەسەر رووداوەكانی ئەم دواییەی ئێران‌و كوردستان كرا‌و هەر دوولا راوبۆچوونەكانیان لەوبارەیەوە خستەڕوو.