پاش نیوەرۆی رۆژی 26ی خەزەڵوەر وەفدێكی کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات پێکهاتوو لە بەڕێزان سەرگوڵ میرزایی، سۆزان دانش، شەرمین (چاوان) سەردانی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كوردیان كرد.

وەفدی میوان لە لایەن وەفدێكی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد پێکهاتوو لە هاوڕێیان سنور حەنیفی پور، لەتیفە محەمەدی و شیلان سەعیدی پێشوازییان لێكرا.

لەدیدارەكەدا وەفدی میوان پرۆژەیەكی خۆیان بە ناوی “كەمپینی بێدەنگی بشكێنین” پێشكەش كرد كە سەبارەت باس لەداكۆكی كردن لەمافەكانی ژنان دەكات‌و داوایان كرد رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد پاڵپشتی پرۆژەكەیان بكەن.

هاوڕێیان رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد پاش بەخێرهاتن‌و پێشوازی لە وەفدی میوان سەبارەت بە پرۆژكەیان ئەوەیان خستەڕوو پاش كۆبوونەوە ئەندامانی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد هەڵوێستی خۆیان لەسەر پرۆژكە رادەگەیەنن. هەروەها جەختیشیان لەسەر كاری هاوبەش‌و زیاتر چالاك كردنی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات كردەوە كە تێیدا پرسەكانی پەیوەنددار لە ژنان تاوتوێ بكرێت.