پاشنیوەرۆی 25 نوامبر / 4ی سەرماوەز، سمینارێكی سەبارەت بە رۆژی 25ی نوامبر، رۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لەلایەن “رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد”ەوە لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

لەسمیناركەدا هاوڕێ سنور حەنیفی پور، بەرپرسی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد لە كوردستان، وەك بەڕێوەبەریی سمینارەكە كورتەیەكی لەسەر مێژووی رۆژی 25ی نوامبر پێشكەش كرد. پاشان راگەیەنراوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەبارەت بەو رۆژ لەلایەن هاوڕێ فوئاد شێربەیگی پێشكەش كرا.

دواتر داوا لە هاوڕێ هێمن بایەزیدپور، مامۆستای زانكۆ‌و ئەندامی كۆمەڵە قسەوباسێك لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان لە ئێران‌و كوردستان پێشكەش كرا.

لەدرێژەدا چەندین هاوڕێی پێشمەرگە بە تێبینی‌و بۆچوونەكانی خۆیان بەشداری سمینارەكە بوون.