رۆژی یەكشەممە كومیتەی بریتانیا كۆبوونەوەیەكی بۆ ژمارەیەك لەئەندامان‌و لایەنگرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ساز كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا بەرپرسانی كۆمیتەی بریتانیا لەسەر بارودۆخی ناوچەكە‌و كوردستان‌و ئەرك‌و كارەكانی ئێستای كۆمەڵەی زەحمەتكێشان قسەوباسێكیان بۆ بەشداربوان پێشكەش كرد.