بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی كۆمەڵە رێوڕەسمێك لە شاری ئاتن لە وڵاتی یۆنان لەلایەن هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كومیتەی یونان بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمەكە بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمیی كۆمەڵە‌و راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی بۆ یادی كاك حەمە حسەینی كەریمی‌و سەرجەم گیانبەختكردوانی كۆمەڵە دەستی پێكرد.

پاشان وتاری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن هاوڕێ ئارمان هەنیمەن خوێندرایەوە.

لەدرێژەی رێوڕەسمەكەشدا كۆڕی سرودی كۆمەڵە لە وڵاتی یونان سرودێكیان بەم بۆنەوە پێشكەش كرد.

لەمیانەی بەرنامەكەدا پەیامی هەر یەك لە بەرێزان: یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی یەكێتی دیموكرات – پەیەدە خوێندرایەوە.

لە مەراسیمی رۆژی كۆمەڵە لە وڵاتی یونان هەروەها نوێنەرانی ژمارەیەك حیزب‌و لایەنی سیاسی بەشداربوون كە بریتین بوون لە نوێنەرانی:

كۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران_ حیزبی دیموكراتی كوردستان _ سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران _ كۆماجڤاكین كوردستان (كەجەكە)